بۆ ماوەی سێ رۆژ دەروازەکانی چوونە ناو کەرکوک دادەخرێن

کوردستان 17/02/2021

Alternate Text

شانەی قەیرانەکانی کەرکوک رایگەیاند، پارێزگاکە پابەندی رێنماییەکانی قەدەغەی هاتوچۆ دەبێت و بۆ ماوەی سێ رۆژ هاتوچۆ لە شارەکدا رادەگیردرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی شوباتی ٢٠٢١، بەگوێرەی بەیاننامەیەکی شانەی قەیەرانەکانی کەرکوک کە واژووی راکان جەبوری، پارێزگای کەرکوکی لەسەرە، بڕیاردراوە لە رۆژانی هەینی و شەممە و یەکشەممە قەدەغەی نیمچەیی لە پارێزگاکەدا پەیڕەو بکرێت.

ئەوەش هاتوە:" پارێزگاکە پابەندی بڕیارەکانی حکومەتی ناوەندی دەبێت لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەدەغەی هاتوچۆ پەیڕەو دەکات".

لە بەیاننامەکەدا روونیشکراوەتەوە کە بەڕێوەبەری فەرمانگەکان سەرپشک دەبن لە بەخشینی مۆڵەت بە فەرمانبەرەکان و ئەو ژنانەی دووگیانن یاخود منداڵی خوار شەش ساڵانیان هەیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا