زینک یەکێکە لەو پێکهاتانەی لە رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکاندا کاریگەرییەکی زۆری هەیە.
بەگوێرەی راپۆرتێکی ماڵپەڕی BOLDSKY، زینک بە یەکێک لە پێکهاتانە دادەنرێت کە بۆ تەندروستی جەستە پێویستە، بەتایبەتی لە بەرەنگاربوونەوەی هەوکردندا.
زانکۆی ASMی ئەمریکی لەبارەیەوە لە راپۆرتێکدا گەیشت بەو ئەنجامەی کە زینک بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییە وەرزییەکان و ئەنفلۆنزا گوازراوەکان زۆر بەسوودا و دەبێتە هۆی لەناوبردنیان، هەروەها چونکە زینک زیاتر بە قەترە بەردەستە ئەوا رێنمایی دەکەن بە بەکارهێنانی چەند قەترەیەک بەشێوەی رۆژانە بۆ رزگاربوون لە نەخۆشییەکە.
لەگەڵ ئەوەشدا، لە دوو توێژینەوەدا کە لەلایەن زانکۆکانی هێلسینکی فینلەندی و سیدنی ئوستوراڵی ئەنجامدراون، دەرکەوتووە کە زینک دەبێتە هۆی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە، هەروەها کاردەکات بۆ رێگریکردن لە زیابوونی ئەو نەخۆشی و ڤایرۆسە وەرزیانەی توشی جەستە دەبن.