بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم خێرایی رەشەباکەی شەوی رابردووی بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە کە لە هەندێک شوێن ١٠٠ کیلۆمەتری لە کاتژمێرێکدا تێپەڕاندووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٧ی شوبات، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردووەتەوە:" خێرایی رەشەباکەی شەوی رابردوو لە قەزای دووکان زۆر بووە و گەیشتووەتە ١٨٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، هاوکات لە سنوری پارێزگای سلێمانی ٨٠ کیلۆمەتر بووە لە کاتژمێرێکدا.