نرخی نەوتی خاو گەڕایەوە بۆ ئاستی پێش بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا

ئابوری 17/02/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ، نرخی یەک بەرمی نەوت گەڕایەوە بۆ ٦٤ دۆلار و ٢٠ سەنتی ئەمریکی.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی شوباتی ٢٠٢١، لە سەر لەبەیانیدا نرخی نەوتی خاوی برێنت ٦٣ دۆلار و ٥٢ سەنت و نەوتی خاوی برێنتیش ٦٠ دۆلار و ١٥ سەنت بوو، بەڵام لە نیوەڕۆدا نرخەکان گۆڕانکاری بەسەردا هات و یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ ٦٤ دۆلار و ٥٢ سەنت بەرزبووەوە.

شایەنی باسە لە ساڵی رابردوودا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نرخی نەوتی خاو بۆ ٢٥ دۆلار لە نزمترین ئاستدا دابەزی کە خۆی لە بنچینەدا نرخەکەی سەروو ٦٤ دۆلاری ئەمریکی بوو، بەڵام ئێستا و دوای تێپەڕینی زیاتر لە ساڵێک دووبارە نرخەکان بەرزبوونەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا