سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لەبارەی کەیس رۆژنامەنووسەکانی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا جەختی لە ئازادی را دەربڕینکردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی شوباتی ٢٠٢١، ئەنجومەنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:" دادگای تاوانەکانی ٢ی هەولێر لە رۆژی ١٦ی شوباتدا سزای شەش ساڵ زیندانی بۆ ژمارەیەک هاوڵاتی دەکرد، لەمبارەیەوە سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان رایدەگەیەنێت کە پێویسته له هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی ئازادی راده‌ربڕین و چالاكی مه‌ده‌نی ده‌سته‌به‌ربكرێت، سه‌روه‌ری یاسا و رێكاری یاسایی به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كانی بواری رۆژنامه‌گه‌ری و چالاكی مه‌ده‌نی باپرێزرێت، دادگاکان سه‌روه‌ری و بێلایه‌نی خۆیان بپارێزن".
ئەوەش هاتوە:" هەروەها سەندیکا له‌گه‌ڵ ته‌واوی لێكجیاكردنه‌وه‌ی دهسهڵاتهكاندان له هه‌رێمی كوردستان و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا داوا و جهختدهكهنهوه، بڕیاری زیندانیكردنی چالاكوانان به‌دوربگیرێت له ململانێی سیاسی و پێشێلكردنی سه‌روه‌ری یاساكان".
لە بەیاننامەکەدا ئەنجومەنی سەندیکای رۆژنامەنووسان داوا دەکات کە یاسای رۆژنامه‌گه‌ری ژماره 35ی ساڵی 2007 بۆ كه‌یسی رۆژنامه‌گه‌ری و رۆژنامه‌نووسانی پیشه‌یی وه‌كوخۆی و له‌سه‌ر هه‌مووان جێبه‌جێبكرێت، هه‌روه‌ها له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو ئاڵنگاری و ته‌حه‌دیاتانه‌ی رووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته‌وه سه‌ندیكا داوای ئازادكردنی ئه‌و هاوڵاتیانه ده‌كات.