بەهۆی گۆڕانکاری لە رەوشی کەشوهەوادا
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە لەبارەی چۆنیەتی شۆفێریکردن لەم ڕەوشەدا دەداتە
شۆفێران.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی شوبات، بەڕێوەبەرایەتی
هاتوچۆی هەڵەبجە لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاندووە:" پێویستە هاوڵاتییان
ئاگاداری خلیسکانی ئۆتۆمبێلەکانیانبن چونکە خلیسکانی ئۆتۆمبێل لە ٢٧ میللی لیتر
باران و لە خێرایی ٦٠کم لە کاتژمێرێکدا روودەدات".
ئەوەش راگەیەندراوە:" پێویستە لە کاتی
شۆفێریدا دیاریکردنی خێرایی ئۆتۆمبێلەکە بکوژێندرێتەوە بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی
لەدەستدانی کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکە لە کاتی خلیسکاندا".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" پێویستە لەم
رەوشەدا شۆفێران بەباشی ئاگاداری خەیاڵ رۆیشتن و بیرکردنەوەکانیانبن بۆ ئەوەی
کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکانیان لەدەستنەدەن و توشی کارەساتی نەخوازراو نەبن".