ئەمڕۆ، خاوەن قەرزەکانی سلێمانی هەڵشۆیی سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد و داوایانکرد لیژنەیەک بۆ بەدواداچوون بۆ کەیسەکەیان پێکبهێندرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی شوباتی ٢٠٢١، خاوەن قەرزەکانی سلێمانی هەڵشۆیی سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد و لە نوسراوێکدا رایانگەیاند:" داوای سكاڵای خەڵكی بەشخوراوی گوندەكان بەگشتی دەگەینینە دەستی ئێوە، بە مەبەستی گەیاندنی دەنگەكانمان بۆ سەرووی خۆتان، لەپێناو بەدواداچون و لێكۆڵینەوە لە تاوانی قۆڵبڕینی بەشی ھەرە زۆری گوندەكانمان لەلایەن كەسانێك كە سەرمەشقیان سلێمان ھەڵشۆیی بووە، بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێك بەناوی مامەڵەوە دوور لە شەرع و یاسا ھەرچی سەروەت و سامانی چەند ساڵەی ئەو خەڵكەیە براوە".
داواشیانکرد:" لیژنەیەك لە پۆلیس، ئاسایش، داواكاری گشتی، نوێنەری خەڵك پێكبھێندرێت بۆ بەدواداچوون بۆ کەیسەکە و لێکۆڵینەوە لە تاوانەکە".