زیاتر لە سێ هەزار و ٥٠٠ حاڵەتی نوێی توشبوونی بە کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکرا

عێراق 17/02/2021

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و ٥٧٥ حاڵەتی نوێی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی شوبات، وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند:" لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و ٥٧٥ حاڵەتی توشبون و هەزار و ٢٣٦ حاڵەتی چاکبوونەوە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە".
ئەوەش راگەیەندراوە:" لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە و شەش ملیۆن و ٣٦٨ هەزار و ٨٣٥ پشکنین ئەنجامدراوە".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" پارێزگای بەغداد زۆرترین رێژەی توشبوونی بە ڤایرۆسەکە بە بەراورد بە پارێزگاکانی دیکەی عێراق تێدا تۆمارکراوە کە ٧٧٣ حاڵەتبووە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا