باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا سیستەمە بەرگرییەکانی تاقی دەکاتەوە

عێراق 17/02/2021

Alternate Text

وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەگەری هێرشی مووشەکی بۆسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا، نیوەڕۆی ئەمڕۆ باڵیۆزخانەکە سیستەمی بەرگری C-RAM تاقیکردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٧ی شوباتی ٢٠٢١، کەناڵی "RT" روسی رایگەیاند:"پاش ئەوەی نیوڕۆی ئەمڕۆ دەنگێکی بەهێزی هاوشێوەی تەقینەوە لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا دەرچوو، دواتر دەرکەوت کە باڵیۆزخانەکە سیستەمی بەرگری C-RAMی تاقیکردەوە".
کەناڵەکە لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاماژەی بەوەکردووە:"پێشبینی دەکرێت هۆکاری تاقیکردنەوەی ئەو سیستەمە ئامادەکاری بێت بۆ ئەگەری هەر هێرشێکی مووشەکی کە رەنگە لە رۆژانی داهاتوودا بکرێتە سەریان".
ئەوەشخراوەتەڕوو:" زیاتر لە ١٥ ئۆتۆمبێلی دەزگای دژە تیرۆری عێراقی لە نزیکی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوز جێگیرکرابوون".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا