نەیماڕ گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان نوێ دەکاتەوە؟

وەرزش 17/02/2021

Alternate Text

پێشبینی دەکرێت نەیماڕ ئەستێرەی تۆپی پێی بەڕازیلی تاوەکو ساڵی ٢٠٢٦ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان نوێ بکاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٧ی شوباتی ٢٠٢١، رۆژنامەی "مۆندۆ دیبۆرتیڤۆ"ی کەتەلۆنی ئاشکرایکرد:"چەند مانگێکە پرسی نوێکردنەوەی گرێبەستی نەیماڕ لەگەڵ پاریس سان جێرمان یەکلاییکراوەتەوە، هاتنی لیۆنێل میسی هاوڕێشی بۆ ئەو یانەیە رەنگە ئیمزاکردنی نوێکردنەوەی گرێبەستەکە پێش بخات".
هاوکات، رۆژنامەی "قەتەڕ ئەلیەوم"ی قەتەڕی بڵاویکردووەتەوە:"بەرپرسانی یانەی پاریس سان جێرمان و نەیماڕ گەیشتوونەتە رێککەوتن لەبارەی مانەوەی ئەو یاریزانە بەڕازیلییە لە یانەکە تاوەکو ساڵی ٢٠٢٦".
شایەنی باسە، لە ساڵی ٢٠١٧ نەیماڕ بە بەهای گرێبەستێکی ٢٢٢ ملیۆن یۆرۆ رووی لە ریزەکانی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی کرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا