ئاگر لە یەکێک لە کۆگاکانی سەر شەقامی
مەخموری شاری هەولێر کەوتووەتەوە و تائێستا زیانەکان نازاندرێت.
سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگری شارستانی
هەولێر رایگەیاندووە:" ئاگر لە کۆگایەکی ژێر زەمینی سەر شەقامی مەخمور
کەوتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەدان".
ناوبراو باسیلەوەشکردووە:" لە ئێستادا چوار
ئۆتۆمبێلی تیمەکانیان لە شوێنی رووداوەکەن و لەبەر ئەوەی ئاگرەکە تازەکەوتووەتەوە
تا ئێستا زییانەکان نازاندرێت".