پاش ١٠ رۆژ لە هەڵبژاردنی وەک پارێزگاری نوێی هەولێر، ئومێد خۆشناو ئاشکرایکرد کە سبەی بە فەرمی وەک پارێزگاری نوێ دەستبەرکار دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٧ی شوباتی ٢٠٢١، ئومێد خۆشناو،
پارێزگاری هەڵبژێردراوی هەولێر لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووک نوسیویەتی:"بە شانازییەكی زۆرەوه قوتابییهکی ئهو فێرگەیهم كە سەرجەم پلەكانم لە ئەندامێتییەوە تا دوا پله و سكرتێری لاوان بڕی، ئێستاش كە بۆ دوو خول سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی بوووم و لە سبەینێشەوە کە دەکاتە ١٨ی شوبات، بەفەرمی ئەرکی خزمەتکاری ھەولێر وەردەگرم.
ئەوەشیخستووەتەڕوو:"هەمیشە خۆم بە قەرزباری
ئەو قوتابخانە نەتەوەیی ونیشتیمانییە دهزانم و منەتباریم".
شایەنی باسە، لە رۆژی ٨ی شوباتی ٢٠٢١، ئەنجومەنی پارێزگاری هەولێر بە دەنگی ١٨ ئەندامی ئەنجوومەنەکە، ئومێد خۆشناوی وەک ٢٤هەمین پارێزگاری هەولێر هەڵبژارد.