زۆرێک لە ئەندامانی کۆمەڵی ئیسلامی داوایان
کردووە لە کۆنگرەکەی سبەینێدا"عەلی باپیر" ببێتەوە بە ئەمیری حزبەکەیان.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی شوبات، رێبوار حەمەد،
وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی بە BMC راگەیاند:" وابڕیارە سبەی پێنجشەممە، بەبەشداری
٨٨٨ ئەندام حزبەکەمان چوارەم کۆنگرەی خۆی دەبەستێت و زۆرێک لە ئەندامەکان داوایان
کردووە م. عەلی باپیر ببێتەوە بە ئەمیری حزبەکەمان و م. عەلی باپیریش قسەی ئەندامانی
کۆنگرە ناشکێنێت".
ناوبراو باسیلەوەشکرد:" بەپێی ئەو
رەشنووسەی بۆ کۆنگرەکە ئامادەکراوە وابڕیارە گفتوگۆ لەبارەی ناوی ئەمیر و لابردنی
پاشگری ئیسلامی حزبەکەیان و چەند پرسێکی دیکە بکرێت".