"بەهۆی سەربازگەکانی سوپای تورکیاوە ئەگەری روودانی کارەسات هەیە"
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بە هۆی هەبوونی زیاتر لە ٤٠ سەربازگەی سوپای تورکیا لەسەر سنورەکان و ناوخۆی
هەرێم ئەگەری روودانی کارەسات و چۆڵبوونی زیاتری ئەو ناوچانە هەیە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی شوبات، عەبدولناسر
ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان بە BMC راگەیاند:" سوپای تورکیا زیاتر لە ٤٠ سەربازگەی
لەسەر سنورەکان و ناوخۆی هەرێم دروستکردووە و ئەگەری روودانی مەترسی گەورە هەیە".
ناوبراو باسیلەوەشکرد:" لە ئێستادا دۆخی
هەرێمی کوردستان باشنییە و ناتوانێت تەنانەت بەرگری لە خۆشی بکات و بەهۆی ترس و
دڵەڕاوکێوە خەڵکی ناوچە سنوورییەکان شوێنەکانیان چۆڵدەکەن".