٣١ ئەندامی پەرلەمانی هەرێم داوا دەکەن دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان پێداچوونەوە بەبڕیاری سزادانی پێنج رۆژنامەنووس و چالاکوانەکەی بادینان بکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٧ی شوباتی ٢٠٢١، ٣١
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنەکانی یەکێتی، گۆڕان، نەوەی نوێ، کۆمەڵ و
یەکگرتووی ئیسلامی لە نامەیەکی کراوەدا کە ئاڕاستەی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمیان
کردووە و دەڵێن:" پێویستە به ههستیارییهوه پێداچوونهوه به بڕیاری سزادانی پێنج
سزادراوەکەی بادینان بکرێت".
ئاماژەیان بەوەکردووە:"ئەم سزایانە لهگهڵ بنەما دەستوری و بنهماكانی
مافی مرۆڤ و ئامانجهكانی راپهڕینی خهڵكی كوردستان بۆ ئازادی و ئازادیی
رادهربڕین و كاری سیاسی یهكناگرێتهوه".
شایەنی باسە، دوێنی سێشەممە، دادگاییکردنی پێنج دەستگیرکراوەکەی
بادینان بەتۆمەتی "سیخوڕیکردن و شێواندنی ئارامی" لە دادگای هەولێر بەڕێوەچوو،
کە بەشێکیان بە سزای شەش ساڵ زیندانیکردن حوکمدران، ئەویش کاردانەوەی زۆری بەدوای
خۆیدا هێنا.