سەنتەری میترۆ ماوەی شەش مانگە چاودێری کەیسی
زیندانیکراوانی بادینان دەکات بڕیارەکەی دادگای هەولێری بۆ زیندانیکردی دەستگیرکراوانی بادینان بە ناڕوون و قایلنکەر بۆ رای گشتی لێکدایەوە.
ئەمڕۆ چوار شەممە ١٧ی شوبات، رەحمان غەریب، بەڕێوەبەری
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنوسان رایگەیاندووە:" ماوەی شەش
مانگە چاودێری کەیسی زیندانیکراوانی بادینان دەکەن و داوایان کردووە کەیسەکەیان لە
چوارچێوەی ئازادی رۆژنامەگەریدا مامەڵەی لەگەڵبکرێت نەک وەک کەیسێکی تیرۆر.
ناوبراو راشیگەیاند:" فەرمانی
زیندانیکردنەکە بۆ رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و رای گشتی روون و قایلکەر نییە و
تائێستا نەسەلمێندراوە کە ئەو کەسانە کاری تێکدانی سەقامگیرییان کردبێت".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" سەنتەری میترۆ ئەم
شێوە مامەڵەکردنە لەگەڵ کەیسەکە وەک ئاماژەیەکی مەترسیدار بۆ سەر ئازادی رادەڕبڕین
و رۆژنامەگەری لە هەرێمی کوردستان لێکدەداتەوە".