وا بڕیارە ئەمڕۆ. کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان کۆنگرەی چوارەمی خۆی ببەستێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ی شوباتی ٢٠٢١، کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان کۆنگرەی چوارەمی خۆی دەبەستێت بۆ دیاریکردنی سەرکردایەتییەکی نوێ بۆ حیزبەکە.
لە کۆنگرەکەی ئەمڕۆدا ٨٩٢ ئەندامی حیزبەکە بەشداردەبن و پەیڕەو و کارەکانی ناوخۆ تاوتوێی لەسەر دەکرێت.
لە پەیڕەوی ناوخۆی کۆمەڵدا بڕگه‌یه‌كی یاسایی هاتووه كه ده‌ڵێ كۆنگره به‌رزترین ده‌سه‌ڵاته، به‌و مانایه‌ی له‌یه‌ك كاتدا چۆن ده‌توانێت شه‌رعییه‌ت له‌هه‌ر خولێكی سه‌ركردایه‌تی وه‌ربگرێته‌وه، ئاواش سه‌رله‌نوێ شه‌رعییه‌ت به‌داموده‌زگاكانی حزب ده‌به‌خشێته‌وه.
کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵ بە سێ قۆناغ ئەنجامدرا کە یەکەم کۆبوونەوە گشتییەکان بوو کە ١٧٦ کۆبوونەوە لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێم ئەنجامدرا.
لە قۆناغی دووەم کۆنفرانسە ناوچەییەکان بوو کە تێیدا ١٢ مەڵبەندی کۆمەڵ کۆبوونەوە، قۆناغی سێیەمیش کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیە کە تێیدا سەرکردایەتی نوێی کۆمەڵی ئیسلامی دیاریدەکرێت.