ئامینە مەولوودیان،
هاوسەری هونەرمەند محەمەدی ماملێ کۆچی دواییکرد لە تەمەنی ٩٥ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
وریا ماملێ، کوڕی محەمەدی ماملێ رایگەیاند :"کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە،
دایکم ئامینە مەولوودیان کۆچی دواییکرد".
ئامینە، لە ساڵی
١٩٢٦ لە دایکبووە، کچی یەکێک لە فەرماندە ناسراوەکانی کۆماری کوردستان
"مەحمەد مەولودیانە"، کە ناسراوە بە "حەمەدی مەلوودە چرچی".
مەولوودیان لە ساڵی
١٩٦٤ لەگەڵ هونەرمەند " محەمەدی ماملێ" هاوسەرگیری دەکات، دەبنە خاوەنی
چوار کوڕ و کچێک بە ناوەکانی "نەجات، وریا، شەونم، چیا و چالاک".