ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم دەڵێت" دانانی تاوەری مۆبایل و ئینتەرنێت لەسەربانی ماڵان دروستە، هاوکات لە فەتوایەکی دیکەدا رایدەگەیەنێت، تاتۆکردنی هەمیشەیی و دانانی خاڵ حەرامە.
ئەنجومەنی باڵای فەتوا، فەتوایەکی نوێی لەبارەی کوتانی خاڵ و تاتۆی هەمیشەیی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە:"زانایان كۆكن له‌سه‌ر حوكمی خاڵ كوتان و تاتۆی به‌رده‌وام، كه حه‌ڕامه و نادرووسته و رێگه پێدراونییه".
لەبەشێکی دیکەی فەتواکەدا هاتووە:" زۆرینه‌ی زانایانی فیقهی پێیان وایه شوێنی كوتراو پیسه، به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی خوێنی پیس له ژێر پێسته‌كه‌یدا، بۆیه پێویسته لاببرێ و چاره‌سه‌ربكرێ به گوێره‌ی توانا، ته‌نها مه‌گه‌ر له‌حاڵه‌تێكدا كه تووشی زیان ببێت به لابردنی، له‌م حاڵه‌ته‌شدا به‌س ته‌وبه‌ی لێده‌كات و پێویست ناكات لایببات".
هاوکات لە فەتوایەکی دیکەدا سەبارەت بە دانانی تاوەری مۆبایل و ئینتەرنێت لەسەر سەربانی ماڵان رایگەیاندووە:"دانانی ئه‌و تاوه‌رانه دروسته، به‌ڵام به مه‌رجى ئه‌و ستاندارو رێکكارانەی كه وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و ناوه‌نده جیهانیه‌كانی ئه‌م بواره دیاریان كردوون دابنرێن و هیچ به‌رتیل و واسیته‌یه‌ك نه‌كرێت بۆ دانانی ئه‌و تاوه‌رانه".