هەولێر.. باندێکی لەشفرۆشی دەستگیرکران

کوردستان 18/02/2021

Alternate Text

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لە یەکێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە هەولێر، باندێکی لەشفرۆشی دەستگیرکرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ی شوباتی ٢٠٢١، هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند:' لە هەڵمەتێکدا توانیوویانە باندێکی لەشفرۆشی دەستگیربکەن لە یەکێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە شارەکدا".

ناوبراو راشیگەیاند" ئەو باندەی دەستگیرکراون لە هەشت ژن و سێ پیاو پێکهاتوون و بەپێی ماددەی چواری یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".

لە راگەیاندنەکەشدا هاتووە کە ژنەکانی خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن و لێرە سەرقاڵی ئەمجۆرە کارانەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا