بۆ سەیران هاوسەرەکەی بردە سەر شاخ و هەڵیدایە خوارەوە

هەمەرەنگ 18/02/2021

Alternate Text

لەرووداوێکی نەخوازراو و پلان بۆ داڕێژراودا، پیاوێکی تورک، هاوسەر دووگیانەکەی دەباتە سەر شاخێکی بەرز بە بیانووی گەشت و سەیران و دواتر هەڵیدەداتە خوارەوە.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە:"پیاوێک بە ناوی هاکان ئەیسڵ بە رەگەز تورک، بە بیانووی ئەنجامدانی گەشت و سەیران هاوسەرەکەی بردووەتە سەر شاخێکی بەرز  و هەڵیداوە خوارەوە".

بە گوێرەی زانیارییەکان:"پیاوەکە دەستگیرکراوە، بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکانیش دەرکەوتووە، ماوەیەکی زۆر چاوەڕێی کردووە تا کەس نەیبینێت کە ئەو تاوانە ئەنجامدەدات"، هاوکات هۆکاری تاوانەکەشیان بۆ ئەوە گێڕاوەتەوە، تا لە سود لە بیمەی هاوسەرەکەی وەربگرێت کە ٥٨ هەزار دۆلارە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا