کۆمەڵی ئیسلامی گۆڕانکاری لە ناوی سەرکردایەتی حزبەکەیدا دەکات
ئەمڕۆ لە میانەی کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، وتەبێژی حیزبەکە رایگەیاند، ناوی ئەمیری حیزبەکە دەگۆڕدرێت بۆ سەرۆک.
پەیوەند عومەر، وتەبێژی فەرمی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند:' ناوی ئەمیری حیزبەکە دەگۆڕدرێت بۆ سەرۆک و ناوی ئەنجومەنی سیاسی دەگۆڕدرێت بۆ ئەنجومەنی باڵا.
وتەبێژی کۆمەڵی ئسیلامی راشیگەیاند:" لە کۆنگرەکەی ئەمڕۆدا بەدەر لە گۆرینی ئەو دوو ناوە، ٢٠ کەسیش بۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەڵدەبژێردرێن".