لاهور شیخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی، بەبۆنەی کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵ، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ی شوباتی ٢٠٢١، لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستەی عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
برای به‌ڕێزم مامۆستا عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان
به‌ڕێزان ئه‌ندامانی چواره‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان
به بۆنه‌ی به‌ستنی چواره‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندام و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌كه‌م.
هیوای سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌كه‌تان بۆ ده‌خوازم، ئومێده‌وارم ئه‌نجام و بڕیار و ڕاسپارده‌كانی كۆنگره‌كه‌تان ببێته مایه‌ی گه‌شه‌پێدان و به‌ره‌وپێشبردنی حزبه‌كه‌تان و فاكته‌رێكیش بێت بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمان و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان و په‌ره‌پێدانی پڕۆسه‌ی سیاسی و خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر له ئێستاشه‌وه پیرۆزبایی خۆم له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامه به‌ڕێزانه‌ی كۆنگره‌كه‌تان ده‌كه‌م كه سه‌رده‌كه‌ون و هه‌ڵده‌بژێردرێن بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان.
لاهور شێخ جەنگی
هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان