ئەندامێکی کۆمەڵ: پێویستە کۆنگرە باسی هەموو بابەتەکان بکات نەک تەنها کاری ناوخۆیی

کوردستان 18/02/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ، لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، ئەندامێکی کۆنگرەکە رایگەیاند کە پێویستە کۆنگرە باسی هەموو بابەتەکان بکات نەک تەنها کاری ناوخۆیی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ی شوباتی ٢٠٢١، محەمەد جەلیل، ئەندامی کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵی ئیسلامی لە لێدوانێکدا بە پەیامنێری BMC راگەیاند:" پێویستە کۆنگرە باسی هەموو بابەتەکان بکات و گۆڕانکاری دروست بکاتو قسەبکات لەبارەی پرسە نیشتیمانییەکان".

وتیشی :"مەرج نیە تەنها کاری کۆنگرە هەڵبژاردنی سەرکردایەتی نوێی حزبەکە بێت یاخوود تاوتێی دۆخی ناوخۆیی بێت، بەڵکو دەکرێت لەبارەی ئەو بابەتانەوە بێت کە ئێستا لە هەرێمی کوردستان هەستیارن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا