ئومێد خۆشناو: مەرج نییە رەزامەندی هەموو لایەنەکان بەدەستبهێنم

کوردستان 18/02/2021

Alternate Text

ئومێد خۆشناو پارێزگاری نوێی هەولێر رایگەیاند، مەرج نییە هەموو لایەک لە کارەکانم رازی بن، رەنگە حزبەکەی خۆشم لەهەندێک لە کارەکانم رازی نەبن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٨ی شوباتی ٢٠٢١، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری نوێی هەولێر رایگەیاند:"دوای تەواوبوونی هەندێک کاری فەرمی، یەکەم هەنگاومان سەردانیکردنی حزب و لایەنەکان دەبێت و شیوازی کاری خۆمانیان بۆ دەخەینەڕوو، پاش ئەوەی سوێندی یاساییشم خوارد ئیدی من پارێزگاری هەموو حزب و پێکهاتەکانی هەولێرم".
ناوبراو راشیگەیاند:"زۆرجار لەلایەن خەڵکی دیکەدا دەوترێت ئومێد خۆشناو پێشتر لە کاری رێکخراوەیی و حزبیدا کاریکردووە، ئایا بە دیدگایەکی حزبییانە لەکاری پارێزگاریدا کار دەکات، یاخود بە دیگایەکی فراوانی حوکمڕانی، بەڵام لە رابردووشدا ئەوەی لە پەرلەمان و کاری رێکخراوەییدا کردووەمە هەمیشە ویستوومە بەرگری لە راستییەکان بکەم".
شایەنی باسە، لە رۆژی ٨ی شوباتی ٢٠٢١ بە دەنگی ١٨ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، ئومێد خۆشناو وەک پارێزگاری نویی هەولێر هەڵبژێردا، ئەمڕۆش لەبەرامبەر سەرۆکی هەرێم سوێندی یاسایی خوارد و فەرمی بوو بە پارێزگاری هەولێر.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا