هیلاری کلێنتۆن، وەزیری پێشووی دەرەوی ئەمریکا گاڵتە بە رووخاندنی باڵەخانەی
هوتێل و گازینۆی "ترەمپ پلازا" دەکات کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی
پێشووی ئەو وڵاتەوە دروستکرابوو.
کلێنتۆن دووبارە ڤیدیۆی ساتی رووخاندنی باڵەخانەکەی لە هەژماری تایبەتی
خۆی لە تویتەر بڵاوکردەوە و وەک گاڵتەپێکردنێک "WAVE EMOJI"
لەسەر ڤیدیۆکەی داناوە.
شایەنی باسە، لە ساڵی ٢٠١٤ بەهۆی مایەپووچبوونەوە هوتێلەکە داخرا، کە لە
ساڵی ١٩٨٤ دروستکرا و لە ٣٩ نهۆم پێکهاتبوو.