هەڤاڵ ئەبوبەکر: یەکەم جارە سلێمانی لە رووی ژمارەی پرۆژەکانی وەبەرهێنان دەبێتە یەکەم

کوردستان 18/02/2021

Alternate Text

هەڤاڵ ئەبوبەکر ئاشکرایکرد کە یەکەمجارە لە ٣٠ ساڵی ڕابردوودا سلێمانی لە ژمارەی پرۆژەکانی وەبەرهێنان دەگاتە پلەی یەکەم لەسەر ئاستی هەرێم.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٨ی شوباتی ٢٠٢١، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لەهەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نوسیویەتی:"لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا بڕی ملیارێک و ٤٧ ملیۆن دۆلار لەڕێی ٣٤ پڕۆژەوە لەسنوری پارێزگاکەدا خراونەتەگەڕ، بەوەش بۆ یەکەمجارە سلێمانی لە ژمارەی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاریدا دەبێتە یەکەم".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە:"ئەم هەوڵانە بەرنامە بۆدانراوی شیاوانەیە بۆ بوژاندنەوەی ئابوریی و سەرمایەگوزاری و بوژاندنەوەی بازاڕ و نەچونەدەرەوەی دراوی قورس و بەکارهێنانی کەرەستەی خۆماڵی و دروستکردنی هەزاران دەرفەتی کار".
ئەوەشیخستەڕوو:"هەموو ئەمانە بەرهەمی ئارامی و سەقامگیری و پلانی نوێی حکومەتی هەرێم و حکومەتی خۆجێیی سلێمانییە بۆ نەهێشتنی رۆتین و قۆرخکاری و دروستکردنی زەمینەیەکی شیاوی شەفاف و دادپەروەرانە لەم بوارە ستراتیژییە هەستیار و بەهادارەدا".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا