کۆمپانیای " ئەتوڵ"ی فەڕەنسی چاویلکەیەکی
زیرەکی بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی خوێندنەوەیان لاواز"دیسلێکسیا "یان هەیە بەرهەمدەهێنێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ی شوبات، گۆڤاری " لوبوان"ی
فەڕەنسی رایگەیاندووە:" کۆمپانیای " ئەتوڵ"ی فەڕەنسی چاویلکەیەک بۆ
ئەو کەسانەی نەخۆشی خوێندن و خوێندنەوەی لاوازە"دیسلێکسیا "یان هەیە بە ناوی " لیکسیلین" بەرهەمدەهێنێت.
هاوکات باسلەوەشکراوە:" چاویلکەکە تایبەتە بە
منداڵان و بە ئینتەرنێت کارەدەکات، وابڕیارە کۆمپانیاکە لە چەند مانگی داهاتوودا
چاویلکەکە بە نرخی ٣٩٩ یۆرۆ بخاتە بەر دەست بەکارهینەرانی.
نەخۆشی خراپ خوێندن و خوێندنەوە "دیسلێکسیا " نەخۆشییەکی زەینییە و تێیدا نەخۆش ناتوانێت
بەباشی بخوێنێتەوە و فێرببێت و وشەکانی لێ تێکەڵ دەبێت.