بومەلەرزەیەکی بەهێز وڵاتی ئێرانی هەژاند

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 18/02/2021

Alternate Text

بومەلەرزەیەکە بەهێز باشوری خۆرئاوای ئێرانی هەژاند و بەهۆیەوە دەیان کەس بوونە قوربانی.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٨ی شوبات، تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران رایگەیاندووە:" بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٦ پلەی رێختەر باشوری خۆرئاوای ئێرانی هەژاندووە و بەو هۆیەوە ٥٥ کەس برینداربوون و زیاتر لە سێ هەزار خانووش زیانیان پێگەیشتووە.
هاوکات باسلەوەشکراوە:" بومەلەرزەکە بە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر و لە دووری ٥٠٠ کیلۆمەتر لە باشوری خۆرهەڵاتی تارانەوە روویداوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا