بۆ یەکەمین جار کازم ساهر لەگەڵ هەردوو نەوەکەی دەرکەوت

هەمەرەنگ 18/02/2021

Alternate Text

پاش بڵاوبوونەوەی وێنەیەکی کازم ساهر لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان کە تێیدا دوو منداڵی لە ئامیز گرتووە، دەرکەوت کە هەردوو منداڵەکە نەوەی ئەو هونەرمەندە خۆین.
بڵاوبوونەوەی ئەو وێنەیەی کازم لەگەڵ هەردوو نەوەکەی بە ناوەکانی " ئایە و سەنا" دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بە تایبەت کە تێیدا هەست و سۆز و خۆشەویستییەکی زۆری ئەو هونەرمەندە بۆ نەوەکانی بەدی دەکرێت.
کازم ساهر لە ساڵی ١٩٥٧ لە شاری موسل لە باکوری عێراق لەدایکبووە و یەکەم بەرهەمی هونەری لە ساڵی ١٩٨١ بە ناوی (ورد العشق) بڵاوکردەوە، پاشانیش بەهۆی دەنگە ناوازەکەیەوە گۆرانییەکانی لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی دەنگی دایەوە و بەوە ناسراوە کە زۆربەی گۆرانییەکانی لەلایەن خۆیەوە ئاوازی بۆ دانراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا