توێژینەوە زانستییەکان ئاشکرایان کردووە، پێدانی شیری
دایک بە منداڵ دەبێتە یارمەتیدەرێکی باش بۆ رێگریکردن لە توشبوونی منداڵان بە
ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ناوەندی توێژینەوەی نەخۆشییە گوازراوەکانی روسیا
رایگەیاندووە:" پێدانی شیری دایک بە منداڵان یارمەتیدەرێکی باشە بۆ دروستکردنی
بەرگری لە جەستەی منداڵاندا و توشنەبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" چەند توێژینەوەیەکی نوێ
دەریخستووە ئەو منداڵانەی لە خوار یەک ساڵەوەن و شیری دایکیان پێنەدراوە زۆرترین
حاڵەتی توشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تێدا تۆمارکراوە بە بەراورد بەو منداڵانەی
شیری دایکیان پێدراوە".