لە ماوەی نۆ کاتژمێری رابردوودا لە قەزای ماوەت لە
پارێزگای سلێمانی زۆرترین رێژەی بارانبارین لە هەرێم تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٨ی شوباتی ٢٠٢١، بەڕێوەبەرایەتی گشتی
کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردووەتەوە:"لەماوەی نۆ کاتژمێری
رابردوودا (٩ی بەیانی تاوەکو ٩ی شەو) بە رێژەی ٦.٢ ملم زۆرترین رێژەی بارانبارین لە
قەزای ماوەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە، لە ناوچەکانی شەمامک،
خەبات، دەربەند، خورماتوو، کەلار، خانەقین و هەڵەبجەش کەمترین رێژەی بارانبارین تۆمارکراوە".
ئاماژە
بەوەشکراوە:" ئەمشەو ئاسمانی ناوچەکانی ناوەڕاستی هەرێم پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت و ئاسمانی رۆژهەڵات و ناوچە
شاخاوییەکانیش هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی بەفر و کەمێک باران".
ئەوەشخراوەتەڕوو:"لە هەندێک لە ناوچەکانی دەوروبەرى پارێزگای دهۆکیش
تەم دروست دەبێت".