نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، جه‌خت له سه‌روه‌ریی یاسا و رێزگرتن له سه‌ربه‌خۆیی بڕیاری دادگا و له پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ینه‌وه،
ده‌بێت یاسا سه‌روه‌ر بێت و هیچ لایه‌ن و كه‌سێك مافی ده‌ستوه‌ردانیان له
كاروباری دادگادا نییه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٨ی شوباتی ٢٠٢١، نێچیرڤان
بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی لەبارەی کەیسی سزادراوانی بادینان
بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە:"دادگای پێداچونه‌وه ئه‌ركیه‌تی به پشتبه‌ستن و رێزگرتن له یاسا و مافه‌كانی مرۆڤ و مافی یاسایی سكاڵالێكراو و سكاڵاكار، به كه‌یسه‌كه‌دا
بچێته‌وه تا هه‌موان هه‌ست بكه‌ن وه‌ك یه‌ك مافیان پارێزراوه".
دەقی راگەیاندراوی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی
کوردستان
ڕۆژی سێشه‌ممه
2021/2/16 بڕیاری دادگا بۆ سزادانی چەند ڕاگیراوێک نيگه‌رانى دروست کردووە، بەڵام
ئەوە دوا بڕیار نییە. بەپێی یاسا، مافى سزادراوانه تانە لە بڕیاره‌كە بده‌ن،
دادگای پێداچوونەوەش ئەرکیەتی بە پشتبەستن و ڕێزگرتن لە یاسا و مافەکانی مرۆڤ و
مافی یاسایيی سکاڵالێکراو و سکاڵاکار، بە کەیسه‌كه‌دا بچێتەوە تا هەمووان هەست
بکەن وەک یەک مافيان پارێزراوە.
لای خۆمانەوە چاودێريی
ئەو پرسە دەکەین، جەخت لە سەروەریی یاسا و ڕێزگرتن لە سەربەخۆیيی بڕیاری دادگا و
لە پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ دەکەینەوە. دەبێت یاسا سەروەر بێت و هیچ لایەن و کەسێک
مافی دەستوەردانیان لە کاروباری دادگادا نییە.
گەلی كوردستان هه‌رگيز
پاشەکشە لە ئازادی ناكات، ڕێگەش نادرێت ئازادى بۆ لەباربردنی خودی ئازادی، خراپ
بەکار بهێنرێت. پاراستن و چەسپاندن و پەرەپێدانی ئازادی و دیموکراسی، بريتييه له
سەروەريی یاسا و سەربەخۆیيی دادگا، سەربەخۆیيی دادگاش لە چۆنیەتيی کاری دادگا و
دادوەرانەوە دەبینرێت. دادگا و دادوەرانى به‌ڕێز دەبێت شکۆی سەربەخۆییى خۆيان
لەپێناو سهروهريى یاسادا بپارێزن، تا شکۆی مرۆڤ و شکۆی وڵات لە سایەی شکۆی
یاسادا پارێزراو بێت.
داوا لە هه‌موو لایەك
دەکەم لەگەڵ ماف و ئازاديیان لە ڕەخنەگرتن و له دروستکردنی فشاری مەدەنیانە
بەرانبەر هەر بڕیارێک، كارێكى وا نه‌كه‌ن بێمتمانەیی بە دادگا و یاسا و هەرچی
دامودەزگایە دروست بکرێت، چونکە بێمتمانەیی بە سهروهريى یاسا، وا ده‌كات ئیتر
کەس لە سەر و ژیان و کەرامەت و ماڵ و سامان و داهاتووی خۆى، دڵنيا نه‌بێت. با
ڕەخنە و کارەکانمان بۆ باشترکردن و سەروەرکردنی یاسا بێت، بۆ ڕووخاندنی متمانەی
خەڵک نەبێت بە یاسا و دادگا و دامەزراوە فەرمییەکان.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2021/2/18