ئەو کاتەی سەدام حسێن دەستگیرکرا چی دەرخوارددرابوو؟

عێراق 18/02/2021

Alternate Text

رەغد سەدام حسێن رایگەیاند، ئەو ڤیدیۆیانەی لە کاتی دەستگیرکردنی باوکم بڵاوکرابووەوە لەلایەن ئەمریکییەکانەوە کاری نواندنی تێیداکرابوو، بۆ ئەوەی بەلاوازی دەربکەوێت دەرمانی بێ هۆشکەریان پێدابوو.
رەغد کچە گەورەی سەدام حسێن، سەرۆکی پێشووتری کۆماری عێراق لە دیمانەیەکی تەلڤزیۆنیدا لە کەناڵی "ئەلعەڕبییە"ی سعودی کە بڕیارە بەمزوانە بەشی دووەمی پەخش بکرێت، رایدەگەنێت:"لەکاتی دەستگیرکردنی باوکم ماددەی هۆشبەری پێدرابوو، بۆ ئەوەی بە شێوازێکی لاواز دەربکەوێت و ترس و دڵەڕاوکێ لای نەیارانی دیکەیان بڵاوبکەنەوە و بڵێن چارەنووسی ئەوانیش بەمشێوەیە دەبێت".
ناوبراو راشیگەیاند:"ئەو ڤیدیۆیەی لەکاتی دەستگیرکردنی باوکم لە نێو حەشارگەکەدا بڵاوکرابووەوە لەلایەن ئەمریکییەکانەوە کاری نواندنی تێداکرابوو".
ئاماژەی بەوەشکرد:"لەکاتی شەڕدا دیل بوون شتێکی ئاساییە و لەسەردەمی پێغەمبەرەکانیشدا جەنگاوەرەکان بەدیل کەوتوونەتە دەستی دوژمنانیان، باوکیشم لە چاڵ نەبووە، بەڵکو لە حەشارگە بووە و لەکاتی جەنگدا ئاساییە جەنگاوەرەکان لە حەشارگە خۆیان لە مەترسییەکان بپارێزن ".
ئەوەشیخستەڕوو:"بینینی ئەو دیمەنانە زۆر بەئازار بوو بۆ من، چونکە ئەو کەسە باوکی منە و بێگانە نییە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا