بەهۆی بڕیارەکەی حکومەتەوە ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی عێراقی روویان لە هەرێم کرد

کوردستان 19/02/2021

Alternate Text

دوای ئەوەی بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی توشبون بە کۆرۆناوە حکومەتی عێراق بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی دا، بەشێکی زۆر لە هاوڵاتییانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراق روویان لە هەرێمی کوردستان کرد.

ئەمڕۆ هەینی ١٩ی شوبات، سەرچاوەیەک رایگەیاندووە:" دوای ئەوەی لەکاتژمێر  هەشتی شەوی رابردووە وە قەدەغەی هاتوچۆ لە عێراق راگەیەندراوە بەشێکی زۆری هاوڵاتییانی عێراقی و بەتایبەت هاوڵاتییانی پارێزگای نەینەوا روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە.
هەرلەو بارەیەوە، سەلام ئیبراهیم، بەڕێوەبەری بازگەکانی ئاسایشی هەولێر رایگەیاندووە:" هەرچەندە لە کاتژمێر ‌هەشتی شەوەوە بازگەی خازر داخرا، بەڵام بەهۆی هەبوونی گوشارێکی زۆر لەسەر بازگەکە ناچاربوون بازگەکە بەڕویی هاوڵاتییە عێراقییەکاندا بەرەو هەرێمی کوردستان بکەنەوە".

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت:" بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و تۆمارکردنی کۆرۆنای گۆڕاو حکومەتی عێراق بریاری راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆی لە کاتژمێر ‌هەشتی شەوەوە بۆ پێنجی بەیانی بۆ ماوەیەک دا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا