دووبارە نرخی نەوت لەدوا ئەوەی بەهۆی دۆزینەوەی ڤاکسینی
کۆرۆناوە لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووە وە رووی لە دابەزین کرد:"
ئەمڕۆ هەینی ١٩ی شوبات، میدیا جیهانییەکان
رایانگەیاندووە:" نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە
دابەزین کردووە بەشێوەیەک نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برینت لە ٦٥ دۆلار و ٥٢
سەنتەوە دابەزیوە بۆ ٦٣ دۆلار و ٩٣ سەنت":.
هاوکات باسلەوەشکراوە:" نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی
ئەمریکا لە ٦٢ دۆلار و ٢٦ سەنتەوە دابەزیوە بۆ ٦٠ دۆلار و ٥٢ سەنت".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، بەهۆی دۆزینەوەی ڤاکسینی کۆرۆناوە
نرخی هەریەکە لە نەوتی خاوی برینت بە چوار قۆناغ و نەوتی خاوی ئەمریکا بە سێ قۆناغ
رووویان لە بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوکرد.