بڕیار لە داخستنی ناوەندەکانی خوێندن دەدرێت؟

کوردستان 19/02/2021

Alternate Text

وابڕیارە رۆژی دووشەممە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێم کۆببێتەوە و بەپێی دۆخەکە گفتوگۆ لە داخستنی ناوەندەکانی خوێندن و فەرمانگەکان دەدات.

د. رەهێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزیری تەندروستی رایگەیاندووە:" تا ئێستا هیچ بڕیارێک لە بارەی داخستنی ناوەندەکانی خوێندن و فەرمانگە حکومییەکان نەدراوە، بەڵام رۆژی دووشەمە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و بە پێی دۆخەکە بریار لەسەر ئەو پرسە دەدات".

ناوبراو باسیلەوەشکردووە:" جگە لە گومان لەسەر شەش خوێندکاری پارێزگای هەولێر تا ئێستا هیج حاڵەتێکی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو لە هەرێم تۆمار نەکراوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا