قوباد تاڵەبانی: تا بەدەست هێنانی شایستە داراییەکانی هەرێم کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ بەغداد بەردەوام دەبن

کوردستان 19/02/2021

Alternate Text

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، تا گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ بەغداد لەبارەی شایستە داراییەکانی هەرێمەوە کۆبوونەوەکانیان بەردەوام دەبن.

ئەمڕؤ هەینی ١٩ی شوبات، قوباد تالەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە:" کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ بەغداد بەردەوام دەبن تا دەگەینە رێککەوتن لەبارەی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان".
ناوبراو باسیلەوەشکردووە:" هەموو لایەنەکان بە ئەرکی حکومەت و یاسا و دەستورەوە پابەند دەبن و لەبەرامبەریشدا دەبێت تەواوی مافەکانی موچەخۆران و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا