لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای سەرەکی ئیبراهیم
خەلیل کەسێک گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ هەینی١٩ی شوبات، ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک
رایگەیاندووە:" لە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆدا لەسەر رێگای سەرەکی ئیبراهیم خەلیل
بارهەڵگرێکی تورکی وەرگەڕاوە و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە".
ناوبراو راشیگەیاندووە:" رووداوەکە لە نزیک گوندی
شیناڤا روویداوە و لەدوای وەرگەڕانی بارهەڵگرەکە تانکەرەکەی گڕیگرتووە ،زیانێکی
ماددی زۆریش بەر بارهەڵگرەکە کەوتووەو شۆفێرەکەی سوتاوە"