مەریوان هەڵەبجەیی: من هەرگیز دژایەتی ئاینم نەکردووە

کوردستان 19/02/2021

Alternate Text

مەریوان هەڵەبجەیی رایدەگەیەنێت، کە هەرگیز دژایەتی ئاینی نەکردووە، بەڵکو تەنها ویستوویەتی ئاین وەک خۆی باس بکات.

مەریوان هەڵەبجەیی لە بەرنامەی دیداری تایبەتی BMC دا رایگەیاند:" بەدرێژایی تەمەنم دژایەتی دینم نەکردووە و مولحیدنیم بەڵکو ئاینناسم و هەوڵی باسکردنی ئاینم وەکخۆی داوە".
ناوبراو ئەوەشی راگەیاند:" ئاڵانگاری هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە دەڵێن زمانی عەرەبی نازانێت و ئەو بەهانانەی پێم دەگرن تەنها لەبەرئەوەیە ناتوانن و وەڵامی رەخنەکانم بدەنەوە".
هاوکات باسلەوەشدەکات:" ئامادەیە دیبەیت لەگەڵ هەموو کەسێکی شارەزا لەدین و دیار لەناو خەڵکدا بکات و کەسیش ناتوانێت هەڵەی لێبگرێت".

شایەنی باسە، بەم زووانە تەواوی بەرنامەی دیداری تایبەت لەگەڵ مەریوان هەڵەبجەیی لە BMCیەوە بڵاودەکرێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا