لە بەرنامەی بەدواداچونی BMCدا چەندین زانیاری ورد و نەزانراو لەبارەی پرسی هاوڕەگەزخوازی
لە هەرێمی کوردستان دەخرێتەروو.
لە بەدواداچونێکی BMCدا باسلەوەدەکرێت:" هاوڕەگەزخوازی لە هەرێم زیادی کردووە و لەحاڵەتەوە خەریکە دەبێتە
دیاردە، شایەت حاڵێکیش دەڵێت (لە سلێمانی زیاتر لە ٢٥ کوڕ کاری لەشفرۆشی دەکەن).
هەر لەو بارەیەوە سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی
پۆلیسی سلێمانی بە BMC راگەیاند:" تا ئەو کاتەی سکاڵایەک لە
دژی ئەو کەسانە نەکرێت کە کاری هاوڕەگەز خوازی دەکەن ئەوان هیچ کەسێک دەستگیر
ناکەن".
هەر لەو بارەیەوە،شارەزایانی بواری تەندروستی پرسی
هاوڕەگەزخوازی بە گۆڕانکارییەکی جەستەیی و جۆرێک لە نەخۆشی دایدەنێن کە دەبێتە
هۆی دروستبوونی چەندین گرفتی جەستەیی و دەروونی لەلای کەسی هاوڕەگەزخواز.
شایەنی باسە، تەواوی بەدواداچونەکە بەمزوانە لە BMC یەوە بڵاودەکرێتەوە، بەدواداچونەکە لە پێشکەشکردنی پێشەوا بەختیارە.