پزیشکێکی پسپۆڕ زانیاری ورد لەبارەی ڤایرۆسی
کۆرۆنای گۆڕدراو و چۆنیەتی بڵاوبوونەوەکەی بۆ بی ئێم سی دەخاتەڕوو.
د. هێرش حەیدەری، سەرپەرشتیاری تیمی رووبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لە
چاوپێکەوتنێکی BMCرایگەیاند:"
نیشانەکانی کۆرۆنای گۆڕدراو بەهەمان شێوەی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنان و
جیاوازییەکی ئەوتۆیان نییە".
سەرپەرشتیاری تیمی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا ئەوەشی
راگەیاند:" جیاوازییەکی دیاری ئەم ڤایرۆسە خێرا بڵاوبوونەوەکەیەتی لە هەموو
کەشێکدا و ئەوەش مەترسیدارە".
ناوبراو لە چاوپێکەوتنەکەدا کە "رۆزە سەڵاح" ئامادەیکردبوو باسیلەوەشکرد:" پێدانی پلازمای کەسی
چاکبووەوە بە هەڵگری ئەم ڤایرۆسە بەپێی کاتەکەیەتی بەشێوەیەک لە هەفتەی یەکەمدا
دەردەکەوێت کە ئەگەر کەسی توشبوو پێویستی بە پێدانی پلازما هەبێت یاخود نا".