دۆخی تەندروستی هەرێم مەترسیدارە؟
دۆخی تەندروستی هەرێم مەترسیدارنییە و وەزارەتی
تەندروستی پرسی راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ و داخستنی ناوەندەکانی خوێندنی تاوتوێ نەکردووە
و بەپێی دۆخەکە بڕیاردەدات.
ئەمڕۆ هەینی ١٩ی شوبات، ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە BMC راگەیاند:" لە ئێستادا وەزارەتی تەندروستی سێ
بژاردەی بۆ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا ئامادەکردووە، بەڵام بارودۆخەکە
ئەوەندە ترسناک نییە کە قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنین".
ناوبراو باسیلەوەشکرد:" پێویستە رێکاری
پێویست سەبارەت بە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق بگیرێتە بەر بۆ
رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا و کۆرۆنای گۆڕدراو".