بەشێک لە شارەزایانی تەندروستی پێیان وایە کەمبوونەوەی
توانای بینینی چاوەکان پەیوەندی بە هەڵکشانی تەمەنەوە نیە بەڵکو پەیوەندی بە جۆری
خواردنەوە هەیە.
پێگەی ( میدیکاڵ نیوز تودەی ) بواری تەندروستی رایگەیاندووە:"
هەندێک خواردن هەن دەتواندرێت سودیان لێوەربگیرێت بۆ هێشتنەوە و بەهێزکردنی توانای
بینینی چاوەکان، لەبەر ئەوەی کاریگەرییەکی باشی لەسەر توانای بینینی چاوەکان هەیە".
ئەو خواردنانەی سودیان بۆ بەهێزکردنی توانای
بینین هەیە...
1-ماسی، بەهۆی هەبوونی رێژەیەکی زۆر لە ئۆمیگا سێ تێیدا.
2-خواردنە هاڕدراوەکانی وەک فستق و بادەم و گوێز.
3-ترشییەکانی وەک لیمۆ و پرتەقاڵ.
4-هێلکە، بەهۆی هەبوونی ڤیتامین ئی و سی تێیدا.
5-گێزەر، بەهۆی هەبوونی رێژەیەکی باش لە پڕۆتین تێیدا.
6-خواردنەوەی رێژەیەکی زۆر ئاو دەبێتە یارمەتیدەرێکی باش بۆ بەهێزکردنی توانای بینین.