کۆشکی سپی رەزامەندی لەسەر داوایەکی وڵاتانی ئەوروپی بۆ
گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی لەگەڵ ئێران نیشانداوە.
ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاندووە:" وەزیری دەرەوەی
ئەمریکا بەهەریەکە لەوڵاتانی ئەڵمانیا، بەریتانیا، فەڕەنسای راگەیاندووە، ئەمریکا
ئامادەیە بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی لەگەڵ ئێران".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" ئەمریکا بەیەک مەرج
دەگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی لەگەڵ ئێران، ئەویش ئەوەیە ئێران واز لە
پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی بهێنێت".
شایەنی باسە، ریککەوتنی ئەتۆمی ئێران و ئەمریکا لەساڵی
٢٠١٥ بەسترا، بەڵام لەگەڵ وەرگرتنی دەسەڵات دۆناڵد ترەمپدا رێککەوتنەکە
هەڵپەسێردرا و خاڵەکانی جێبەجێنەکرا.