ڕووداوێکی هاتووچۆ ژنی دووەمی پیاوێکی ئاشکرا کرد

کوردستان 20/02/2021

Alternate Text

لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە هەولێر ژنهێنانی نهێنی شۆفێرێک ئاشکرا دەبێت کە دوور لە چاویی ژنی یەکەمی ئەو کارەی کردووە.

 
فازڵ حاجی وتەبێژی هاوتوچۆی هەولێر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک ئاشکرایکرد:" چەند رۆژێک لەمەوبەر لە یەکێک لە شەقامەکانی هەولێر رووداوێکی هاتووچۆ روویدا کە پێکدادانی دووئوتومبێل بوو، لەئەنجامی رووداوەکەش هەردوو شوفێر بریندار دەبن، لەدوای گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە خزم وکەسوکاری هەردوولا دەچن بەهانای بریندارەکانەوە".

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر راشیگەیاند:" لەپاش ماوەیەک بوو بە دەنگە دەنگ و هاوارکردن، لە سەرەتاوە هەمووان وایانزانی یەکێک لە شۆفێرەکان گیانی لەدەستداوە، کەچی مەسەلەکە لەمردن گەورەتر بوو، دەرکەوت یەکێک لەشوفێرەکان بە دزی ژنی یەکەمییەوە ژنێکی تری مارەکردووە و لە نەخۆشخانە کەتنەکەی ئاشکرابوو، چونکە هەردوو ژنەکە هاتبوونە نەخۆشخانە".
فازڵ حاجی ئاماژەی بەوەشداوە:"لەدوای ئەوەی ژنی یەکەم بۆی دەرکەوتووە ژنی دووەمی بەسەردا هاتووە، دەچێتە لای شۆفێرەکەی دیکە و پێی دەڵێت، "دەستت خۆش بێت حەیف نەتکوشت ئەوە لۆچی باشە ئەگەر لۆمردن نەبێت".
لە کۆتاییدا وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر داوا لە خەڵک دەکات کە کاری نەهێنی نەکەن ئەگەر نا لەوانەیە بەرووداێکی هاتووچۆ ئاشکرا بن.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا