Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

عەممار حەکیم گەیشتە سلێمانی

کوردستان

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

 بەیانی ئەمڕۆ سەرۆکی رەتی حیکمەی نیشتمانی گەیشتە شاری سلێمانی و لەلایەن هاوسەرۆکی یەکێتیی و پارێزگاری سلێمانی پێشوازی لێکرا.

ئەمڕۆ شەممە٢٠ی شوبات، عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی لە رێگەی فڕۆكەخانەی نیودەوڵەتی سلێمانییەوە گەیشتە شاری سلێمانی و لەلایەن لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و  هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانییەوە پێشوازی لێكرا.
هەر بەیانی ئەمڕۆ دوای گەیشتنی بە شاری سلێمانی عەممار حەکیم مەزاری مام جەلالی بەسەرکردەوە  وبڕیاریشە بەشداری مەراسیمێك بكات كە بۆ ١٨هەمین ساڵیادی شەهیدی عیراقی سازكراوە.  
سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی سەردانی سلێمانی کرد و رایگەیاند: مام جەلال کەسێکی خۆشەویستی ناو دڵی سەرجەم عێراقییەکان بوە و بەرگری لە گەلی کورد و عیراقیەکان کردوە.
عەممار حەکیم ڕاشیگەیاند: بەداخەوە لە ئێستادا عێراق روبەڕوی کۆمەڵێک ئاستەنگ بوەتەوە کەلە سەردەمی مام جەلالدا ئەو کێشانە بە هەوڵی ئەو سەرکردەیە چارەسەر دەکرا.
سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی لەبارەی دواکەوتنی موچە لە هەرێمی کوردستان وتی: وەرنەگرتنی موچە لەلایەن فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە نیگەرانی کردون و کار بۆ ئەوە دەکەن کە هەموو عێراقیەکان سودمەند بن لە داهاتەکەی.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP