بەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا کرێکارێکی شارەوانی هەولێر گیانیان لەدەستدا.
فازل حاجی، بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە:" بەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی ١٢٠ مەتری لە شاری هەولێر، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێکی شارەوانی خۆیان بەیەکدا کێشاوە".
ئاشکراشیکرد:"لە ئەنجامی رووداوەکەدا ئۆتۆمبێلەکەی شارەوانی وەرگەڕاوە و کرێکارێک گیانی لەدەستداوە".