بەهۆی توشبونی کەریم بنزیما یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید بە پێکان و دوورکەوتنەوەی لە یاریگاکان یانەکەی کەوتووەتە قەیرانی تێکچونی پلانەکانییەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی شوبات، ئاژانسی فرانس ٢٤ رایگەیاندووە:"
کەریم بنزیمای هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید بەهۆی پێکانەوە ماوەیەک لە ریزەکانی
یانەکەی دووردەکەوێتەوە و بەوهۆیەشەوە یانەکەی توشی قەیرانی تێکچونی پلانەکانی
بووە".
هەرلەوبارەیەوە، زەینەدین زێدان، راهێنەری یانەی ریاڵ
مەدرید باسیلەوەکردووە:" لە ١٨ی شوباتدا کێشە تەندروستییەکەی بنزیما
دەرکەوتووە و بەهۆیەوە ناتوانێت لە خولی یەکی ئیسپانی لەگەڵ یانەکەی بێت".