تەندروستی سلێمانی لەبارەی راگەیاندنی کەرەنتین هاتەدەنگ

کوردستان 20/02/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەدووری دەزانێت جارێکی دیکە لە سنووری سلێمانی کەرەنتین رابگەیەندرێتەوە.

سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" پێموانییە وا بە ئاسانی جارێکی دیکە قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەندرێتەوە"، باسیلەوەشکرد" ئێمە لە پارێزگای سلێمانی لە ئێستادا دۆخمان لە پار ئەم کاتە زۆر باشترە".

ئاماژەی بۆئەوەشکرد:" ئێمە ناتوانین رێگربین لە هاتنی گەشتیار بۆ سلێمانی، بەڵام گەشبینم کە کارەساتی وەک پار روونادات، بە زووترین کات لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا ڤاکسینەکە دەگاتە عێراق".

لە وەڵامی پرسیاری BMC سەبارەت بەو نەخۆشخانەیەی بڕیار بوو لە سلێمانی بکرێتەوە رایگەیاند:" ئەو نەخۆشخانەیەی لەلایەن ئەڵمانیاوە لە سلێمانی دروست دەکرێت، قۆناغی زۆرباشی بنیاتنانی بڕیوە سودی زۆرباشی لێدەبینین بۆ توشبوانی کۆرۆنا و دواتریش".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا